ئیسرائیل له‌ترسی هێرشی كیمیایی نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به رۆژنامه‌ى ئورشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی راگه‌یاندووە، ئه‌و ئاماده‌كاریانه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵه پلانیان بۆ داڕشتراوە و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به رووداو و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌منیه‌كانه‌وه نییە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، ئاماده‌كاریه‌كان پێكدێن له مه‌شق و راهێنان به تیمه پزیشكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێرشه موشه‌كیه‌كان و ئه‌و رووداوه خوێناویانه‌دا بكه‌ن كه زیاتر له هه‌زاران كه‌س ده‌كه‌نه قوربانی.
سه‌رچاوه‌كه له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا روونیشی ده‌كاته‌وه كه، ئه‌و تیمه پزیشكییه راده‌هێنن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ى هێرشه كیمیاییه‌كان و، ته‌نها ئه‌وه كاریانه‌و هیچی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ پێشینه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جۆره كارانه نییە.
بەپێی راپۆرتەکە، ئیداره‌ى پزیشیكی به‌ره‌ى ناوخۆی سوپا به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ئیسرائیل ژێر زه‌مینی نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانیان ئاماده كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و قوربانیانه‌ى كه به‌هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كانه‌وه ژیانیان له مه‌ترسیدایە.