ئه‌و كچه هیندستانییه‌ى به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژى سێكسى کرایە سەر گیانی له‌ده‌ستدا
ئەمڕۆ شەممە، ئه‌و كچه هیندستانییه ته‌مه‌ن 23 ساڵەیەی كه 16 ئه‌و مانگ بووه قوربانى ده‌ستدرێژى سێكسى له لایه‌ن 6 پیاوه‌وه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى وڵاتى سه‌نغافوره به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانى گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ماو‌نت ئیلیزابێت له سه‌نغافوره كه ئه‌و كچه تێیدا چاره‌سه‌ر ده‌كرا، له به‌یانامه‌یه‌كه‌دا گیانى له‌ده‌ستدانى ئه‌و كچه هیندستانییه‌ى راگه‌یاند و روونى كرده‌وه كه‌س و كارى كچه‌کە له ده‌ورى بوون ئه‌و ده‌مه‌ى گیانى سپارد.
رێکەوتی 2012/12/16، کچە خوێندکارێکی بەشی فیزیا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لە ناو پاسدا لە لایەن 6 پیاوەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن گه‌یه‌نرایه وڵاتى سه‌نغافورە.
ئەو رووداوە بووە هۆی هه‌ڵگیرسانى ناڕه‌زاییه‌كى بەرفراوان له هیندستان به‌تایبه‌ت له نیودیلهى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته كه تێیدا قوربانیانى توندوتیژى به ئه‌سته‌م مافه‌كانى خۆیان به‌ده‌ست دێنن.
هاوكات له گه‌ڵ ناره‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه مانموهان سینگ، سه‌رۆك وه‌زیرانى هیندستان له وتارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى له‌و رووداوه كرد‌و بەڵێنی پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه و دادگایى كردنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و رووداوه‌دا.