له زێدی به‌هاری عه‌ره‌بیـدا، بێكارێك خۆی كوشت
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی \""بی بی سی\"" ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نی 17 ساڵانه و ناوی (هانی) بووه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره بێكاره و نه‌یتوانیبوو هیچ كارێك بدۆزێته‌وه، له‌ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به تاوه‌رێكی كاره‌باوه و به‌ركه‌وتنی به ته‌وژمی كاره‌باكه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به كوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه ڕێژه‌ی بێكاری تادێ له توونسدا زیاتر ده‌بێت و له ئێستایشدا زیاتر له 170 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ بێكار ماونه‌ته‌وه.
جێگه‌ی باسه شاری \""سیدی بوزێد\"" ئه‌و شاره بوو كه (محه‌ممه‌د بوعه‌زیزی) له 14ـی كانوونی 2011ـدا به‌هۆی بێكاركه‌وتنه‌وه گڕی له‌خۆی به‌ردا و پاشانیش گیانی له‌ده‌ست دا، پاش ئه‌وه‌یش یه‌كه‌مین ده‌ستپێكی ئه‌وه‌ی پێی ده‌لێن\""به‌هاری عه‌ره‌بی\"" له‌و شاره‌وه ده‌ستی پێكرد.
"