زیاتر له 100 كه‌س، له شاری حه‌ما كوژران
فڕۆكه‌كانی سوپای رژێمی به‌عسی سووریا، به بۆردومان كردنی نانه‌واخانه‌یه‌ك له شاری حه‌ما، زیاتر له 100 كه‌سیان كوشت و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له‌م هێرشه‌دا بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، ته‌رمی زیاتر له 90 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمی چه‌ندین كوژراوی دیكه، پارچه پارچه بووه و به ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه له زمانی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی شۆڕشی سووریاوه ده‌ڵێت، بۆردومانه‌كه زیاتر له 200 كه‌س كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه، ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی، بۆ دانوستان سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌خت.