سوریا: به‌رهه‌ڵستكاران شارۆچكه‌یه‌كیان كۆنترۆڵ كرد
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی بڵاویانكرده‌وه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه سوپای سوریای ئازاد دووای پێكدادانێك له گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌ت توانیویانه شارۆچكه‌ی تلبره‌ك بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان.
شارۆچكه‌ی تلبره‌ك ده‌كه‌وێته 40 كیلۆمه‌تری شاری قامیشلۆ و له سه‌ر رێگای ئه‌و شاره‌یه بۆ حه‌سه‌كه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 8 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن.