میسر: له‌سه‌دا 71ی هاوڵاتیانی میسر ده‌ستوری نوێ په‌سه‌ند ده‌كه‌ن
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، به‌سایتی عه‌ره‌بیه نێتی راگه‌یاندووه، به‌پێی ئاماره‌كان ناوخۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، له‌سه‌دا 71ی هاوڵاتیانی میسر به \""به‌ڵێ\"" ده‌نگیان به‌ده‌ستور داوه، به‌ووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه كه له‌ژوری چاودێریكردنی ده‌نگدانه‌كه‌دا بووه، به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌قۆناغی یه‌كه‌م‌و دووه‌می راپرسییه‌كه له‌سه‌دا 64ی هاوڵاتیانی میسر ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ستوری نوێی وڵاته‌كه‌یان نیشانداوه‌و له‌سه‌دا 36ی هاوڵاتیانیش ده‌ستوره‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
دويَنيَ، شه‌ممه، قۆناغی دوه‌می راپرسیه ده‌ستورییه‌كه‌ی میسر له17 پارێزگای ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكردو زیاتر له 25 میسریش مافی به‌شداریكردنیان له‌و راپرسیه‌دا هه‌بوو، شه‌ممه‌ی رابردووش 15-12، قۆناغی یه‌كه‌می راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوری میسر ئه‌نجامدراو به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان لایه‌نگرانی ده‌ستوری نوێی میسر كه له‌لایه‌ن حیزبی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری سه‌ر به‌ئیخوان موسلیمین‌و محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماره‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو رێژه‌ی لةسةدا 57ى \""به‌ڵێ\""یان بۆ ده‌ستوری نوێ كۆكردۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌یارانی ده‌ستور كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی نیشتمانی عه‌لمانییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، توانیان لةسةدا 43ى ده‌نگی \""نه‌خێر\""ی هاوڵاتیانی میسر بۆ ده‌ستور كۆبكه‌نه‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی نیشتمانی عه‌لمانیی كه هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانیان به‌رێوه‌برد دژى ده‌ستوره‌كه، رایگه‌یاند، كه ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هاوڵاتیان ده‌ستوریان په‌سه‌ندكردوه..
-ئاوێنە"