ئێستا ئەسەد شەوانە لەشوێنی نادیار دەخەوێت
به وته‌ی روسیا، ئه‌سه‌د هێشتا له دیمه‌شقه و له‌وێوه وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ڵێت، نه له ماڵی خۆی ده‌خه‌وێت نه له كۆشكی كۆماریش، به‌ڵكو له ناوچه كه‌ناراوه‌كانی سوریایه، به‌تایبه‌تی پاش راپۆرتی رۆژنامه‌ی (ۆڵد تریبیۆن) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه زۆربه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌سه‌د دیمه‌شقیان به‌ره‌و ناوچه عه‌له‌ویه‌كانی سه‌ر سنور به‌جێهێشتوه.
رۆژنامه‌ی (سه‌نده‌ی تایمز)ی به‌ریتانیش سێ شوێنی دیاریكردوه، كه پێده‌چێت لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د له‌وێوه حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌وانیش: یان ته‌رتوس، كه زۆرینه‌ی عه‌له‌ویه و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی روسیای لێیه، یان له لازقیه، یان له شاخه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری قرداحه، كه شوێنی له‌دایكبونی ئه‌سه‌ده و زۆرترین عه‌له‌ویی تێدایه.
هه‌ر به‌پێی سه‌نده‌ی تایمز، لایه‌نی كه‌م 7 كه‌تیبه‌ی لایه‌نگری ئه‌سه‌د چونه‌ته ناوچه‌یه‌كی عه‌له‌وی نشین و چه‌كی كیمیاویشیان پێدراوه، به‌وه‌ش ده‌توانین بڵێین ئه‌سه‌د له ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراویه و خۆی بۆ دوا جه‌نگی ئاماده ده‌كات.
ئه‌گه‌ر راست بێت و ئه‌سه‌د چوبێته ناوچه كه‌ناراوه‌كان، به وته‌ی شیكه‌ره‌وه‌كان هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ جێهێشتنی سوریا، ئه‌گه‌ر سوپای ئازاد له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت.