موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌چێته پاڵ سوپای ئازادی سوریا
بسام ئه‌لداده، راوێژكاری سیاسی سوپای ئازادی سوریا رایگه‌یاندوه: (موجاهیدینی خه‌ڵق)، كه لایه‌نێكی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن داوایان كردوه بێنه پاڵ سوپای ئازاد و له‌سه‌ر سنوره‌كانی لوبنان سه‌ربازگه‌یه‌ك دابمه‌زرێنن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی حیزبوڵای لوبنانی و سوپای پاسداران.
وتیشی: له ئێستادا سه‌ركرده‌كانی سوپای ئازاد تاوتوێی ئه‌و داوایه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌كه‌ن. بۆچونێك هه‌یه كه به‌و داوایه رازی بن و سود له توانا سه‌بازیه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌و راوێژكاره سیاسیه باسی له‌وه‌شكردوه، كه ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵق شاره‌زای باشیان هه‌یه له مه‌شقی سه‌ربازی و ئه‌زمونیان هه‌یه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سوپای پاسداران‌دا.
رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له ساڵی 1965وه دامه‌زراوه بۆ روخانی رژێمی پاشایه‌تی ئه‌وكاتی ئێران، له دوای شۆڕشی 1979ی ئێرانیش هه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی مایه‌وه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی ئیسلامی. له ساڵی هه‌شتاكانیشه‌وه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق نیشته‌جێن. به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانیش ئه‌و رێكخراوه 6 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه.
-سبەی