هۆنگ کۆنگ.. بەهۆی نقوومبونی کەشتیەک 36 کەس بوونە قوربانی

هۆنگ کۆنگ.. بەهۆی نقوومبونی کەشتیەک 36 کەس بوونە قوربانی
2 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– بەهۆی نقومبوونی کەشتیەک لەدوورگەکانی هۆنگ کۆنگ سی و شەش هاوڵاتی بوونە قوربان لەمبارەیەوە ئاژانسەکانی هەواڵ لەزاری بەرپرسانی دەریایی هۆنگ کۆنگ بڵاویانکردەوە لەئاکامی پێکدادانی دوو کەشتی نزیک کەنارەکانی دوورگەی هۆنگ کۆنگ سی و شەش کەس بوونە قوربانی.
هەروەها دەسەڵاتدارانی هۆنگ کۆنک روونیانکردەوە یەکێک لەکەشتیەکان ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای کارەبا و خانەوادەکانیانی لەخۆوە گرتبوو کە نزیکەی سەدو بیست کەس بوون سەیری دیمەنەکانی یاریە ئاگرینەکان ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی چین و ڤیستڤاڵی ناوەراستی پاییزیان دەکرد دواتر لەنزیک دوورگەی لاما بەرکەشتیەکی تر کەوت و بەهۆیەوە سی و شەش کەس بوونە قوربانی و نزیکەی سەد کەسی تر لەلایەن تیمکەکانی فریاکەوتنەوە رزگارکران، بەڵام کەشتیەکەی سەر بەکۆمپانیای هۆنگ کۆنگ بەسەلامەتی گەیشتە کەنارەکانی دوورگەی لامای گەشتیاری تەنها زەرەرو زیان بەر رووی پێشەوەی کەشتیەکە کەوتبوو، هەروەها هەندێ لەسەرنشینەکانی بەسووکی بریندارببون و بەرەو نەخۆشخانە گوازرانەوە.
شایەنی وتنە ئەم رووداوە بەیەکێک لەرووداوە دڵتەزێنەکانی هۆنگ کۆنگ دادەنرێت دوای رووداوەکەی ساڵی نەوەتو شەش کەچل کەس بوونە قوربانی لەئاکامی ئاگر کەوتنەوە لەباڵەخانەیەک.
Top