ئەمەریکا، موجاهیدینى ئێرانى لە لیستى تیرۆر دەرهاویشت

ئەمەریکا، موجاهیدینى ئێرانى لە لیستى تیرۆر دەرهاویشت
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بە رەسمى رایگەیاند، رێکخراوى موجاهیدنى خەڵکى ئێرانى لە لیستى رێکخراوە تیرۆریستییەکانى جیهان دەرهاویشتووە و وەک رێکخراوێکى تیرۆریستى مامەڵەى لەگەلڕ ناکات.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەپێى بڕگەکانى دەستوورى ئەمەریکا بڕیاریداوە رێکخراوى موجاهیدینى خەڵکى ئێران و لایەنگرانى رێکخراوەکە لە لیستى رێکخراوە تیرۆریستییەکان بسڕێتەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەى بەوە کردووە کە بڕیارەکەى واشنگتۆن لەسەر بنەماى ئەوە پەسند کراوە کە موجاهیدین لە ماوەى 10 ساڵى رابردوودا چالاکیى تیرۆریستیى نەکردووە.
بەیاننامەکە هەروەها بڕیارى دەستهەڵگرتن لە کارى چەکدارى لە لایەن رێکخراوەکە و هاوکارى کردنى ئەندامەکانى بۆ بەجێهێشتنى کەمپى ئەشرەف بەپێى بڕیارى نەتەوەیەکگرتووەکان، بە هۆکارەکانى دیکەى بڕیارەکەى واشنگتۆن ناو دەبات.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکات لە هەمان کاتدا تەئکیدى کردووە کە لابردنى ناوى موجاهیدین لە لیستى رێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەو مانایە نییە کە ئەمەریکا، کردەوەکانى پێشووى رێکخراوەکە لەبیر دەکات.
Top