سوپای ئازادی سووریا بۆ پەکەکە: خۆتان تێكەڵ بە شەڕێكی دۆڕاو نەكەن

سوپای ئازادی سووریا بۆ پەکەکە: خۆتان تێكەڵ بە شەڕێكی دۆڕاو نەكەن
سوپای ئازادی سووریا، پەکەکە بە هاوکاریکردنی ڕژێمی ئەسەد تۆمەتبار دەکات و دەڵێت دەبێ خۆیان تێكەڵ بە شەڕێكی دۆڕاو نەكەن، چونکە ئەوەی دژ بە سوپای ئازاد چەك بەرز بكاتەوە، زوو گولـلەی چەكەكانی سوپاکەی دەگاتێ.
دوای ڕاگەیاندنی شەڕی یەكلاكەرەوە لە حەلەب، چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن هێرشیان كردە سەر هێزەكانی رژێمی سووریا لە گەڕەكی شێخ مەقسوود كە زۆرینە كوردە و شەڕێكی توند لە نێوانیاندا بەرپا بوو.
سەرچاوەیەكی بەپرس لە سوپای ئازاد ڕایگەیاند كە سوپای ڕژێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای ئازاد لە شەڕی گەڕەكی شێخ مەقسوود لە لایەن چەكدارانی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)وە هاوكاریی كراوە.
ئەو سەرچاوەیە هۆكاری بەرپاكردنی شەریشی لە ناوچەیەكی زۆرینە كورد و چوونە نێوەوەی كەتیبەكانی سوپای ئازادی بۆ هەبوونی قەنناس و تۆپی ڕژێمی ئەسەد، كە بە هۆیەوە نیشانە لەو ناوچانە دەگرێت كە لەژێر دەستی سوپای ئازاددان.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازیی سەپای ئازادی سووریا، عەبدولقادر ساڵح، پەكەكەی ئاگادار كردەوە كە خۆیان تێكەڵ بە شەڕێكی دۆڕاو نەكەن و ئەوەی لە ماڵی خۆی بێت پارێزراو دەبێت و ئەوەیشی دژبە سوپای ئازاد چەك بەرز بكاتەوە، زوو گولـلەی چەكەكانی دەگاتێ.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە دەدەن كە بە هۆی بەردەوامیی شەڕەوە ژمارەیەكی زۆر لە كوژراو و بریندار هەن. هاوكات شەڕێكی توند لە گەڕەكەكانی ئیزاعە، قسوور و باب ئەنتاكیا بەرپا بووە.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییشدا كە لە تۆڕی یوتوبدا بڵاو بووەتەوە، ئەنجوومەنی سەربازیی كورد سەربە سوپای ئازادی سووریا لە پارێزگای حەسەكە ڕاگەیەندرا. ئەو ئەنجوومەنە سەربازییە كوردییە عەقید حەسەن ئۆسو سەرۆكایەتیی دەكات و كۆمەڵێكیان ئەوانەن كە لە سوای ڕژێم جیابوونەتەوە.
Top