وڵاتانی عه‌ره‌بی، خوازیاری ناردنی هێزن بۆ سووریا، به‌ڵام میسر دژایه‌تی ده‌كات
مونسف ئه‌لمه‌رزووقی، سه‌رۆككۆماری توونس، له ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ده‌بێ هێزه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، بۆ سه‌قامگیر كردنی ئاشتی، بنێردرێنه سووریا.
پێشتریش، میری قه‌ته‌ر له گوتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوای كردبووی هێزه‌كانی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی، بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ده‌ستبه‌كار بن.
هاوكات، محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆككۆماری میسر، وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئێستای سووریا، ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی وڵاتانی بیانی، دژایه‌تی ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌بیل عه‌ره‌بی، سكرتێری كۆمكاری عه‌ره‌بی، له ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له كۆنفرانسێكدا له نیۆیۆرك، پێشنیاره‌كه‌ی میری قه‌ته‌ر ده‌خه‌نه به‌ر باس.