یەكەتیی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكا چاكسازی لە یاسای دادوەری ئەنجام بدا

یەكەتیی ئەوروپا داوا لە توركیا دەكا چاكسازی لە یاسای دادوەری ئەنجام بدا
23 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- كۆمسیارێكی یەكەتیی ئەوروپا ناڕەحەتی خۆی بەرامبەر بڕیارەكانی دادگەی توركیا لە دژی لەیلا زانا سیاسەتوان و پەرلەمانتاری كورد لە وڵاتەكە دەربڕی و داوای لە وڵاتەكە كرد چاوی بە یاسای دژەتیرۆر بخشێنێتەوە.

ستێفان فولەر كۆمسیاری فراوانكردن و بڕیاری دراوسێیەتیی ئەوروپا داوای لە توركیا كرد چاكسازی لەو یاسایە دادوەرییانە بكا كە ڕێگرن لە بەردەم مافی مرۆڤ، وارگەی ئەرارات بڵاوی كردەوە.

كۆمسیۆنی ئەوروپا لە نێزیكەوە سەیری فایلەكەی زانا دەكا و هەروەها هەموو ئەو فایلانەی كە دژی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕِینە لە وڵاتەكە، كۆمسیارەكە گوتی.

زانا كە ئەندامی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بوو، فەرمانی گرتنی 10 ساڵی بە تۆمەتی\"بڵاوكردنەوەی پڕۆپاگەندەی سەربازی\"" لەلایەن توركیاوە بەسەردا سەپێنرا. توركیا ئەو تۆمەتەی لە دژی چەندان چالاك، قوتابی و سیاسەتوانی كورد بۆ پاساوی گرتنیان بەكارهێناوە، بەپێی سەرچاوەكە.

فولەر لە نامەیەكدا گوتی \""ئێمە ئازادی دەربڕین وەك بەهایەكی سەرەكی دادەنێین كە دەبێ هەموو كاتێك بەباشی دەستەبەر بكرێ هەتا لە چوارچێوەی بڕیارەكانی دژەتیرۆریشدا\"".

\""پێویستە توركیا كێشەی زۆر فراوانكردنی پێناسەی تیرۆریزم لەلایەن دادگەوە چارەسەر بكا و هەروەها دڵنیابێ لەوەی كە لەیەكجوداكردنەوەیەكی روون هەیە لە یاساكە و جێبەكردنەكاندا لە نێوان تۆمەتخستنەپاڵی توندتیژی و دەربڕینی بۆچوونی دوور لە توندتیژی\""، كۆمسیارەكە گوتی.

كۆمسیارەكە چاوەڕوانی ئەوەیە توركیا چارەسەری ئەو كێشانە لە چوارەم چاكسازی-نامەی دادوەری بكا.

زانا بۆ جاری دووەم بۆ ماوەی 10 ساڵ سزای گرتنی بەسەردا سەپێنرا لەلایەن توركیاوە. ئەو سیاسەتوانە لەنێوان ساڵانی 1994 و 2004دا 10 ساڵی تری لە گرتیگە بردەسەر. "
Top