ئەمریكا ناوی جوجاهدینی خەلقی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
پێشبینی ده‌كرێت دوای ئه‌و هه‌نگاوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوشدا بڕیارێكی ره‌سمی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ لابردنی ناوی رێكخراوه‌كه له لیستی تیرۆردا ده‌ربچێت. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی رێكخراوی ناوبراو له كامپی (ئه‌شره‌ف)ه‌وه گواسترانه‌وه بۆ كامپی (لایبرتی) نزیك له به‌غدا.
رێكخراوەکە له ساڵی 1997دا خرایه لیستی تیرۆری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی شه‌ش هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو و هێرشكردنه سه‌ر نێرده‌ی دیبلۆماسیی ئێرانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 1992دا درایه پاڵی.
مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردو هەردو حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاو عێراق یاداشتێكی لێتێگه‌یشتنیان واژۆكرد، به‌پێی ئه‌و یاداشته‌ش ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له كامپی ئه‌شره‌فه‌وه گواسترانه‌وه بۆ كامپی لایبرتی، تا كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیشته‌جێده‌كرێن.