به‌شار ئه‌سه‌د: به‌هاری عه‌ره‌بی، بووه‌ته هۆی ئاژاوه
هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسری ده‌قی وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی سووریا بڵاو كردوووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌سه‌د ده‌ڵێت به‌هاری عه‌ره‌بی ته‌نیا بووه‌ته هۆی ئاژاوه و ئاڵۆزی و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه ئۆپۆزسیۆنی سووریا، سه‌ركه‌وتوو نابن.
به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، هه‌ر دوو لایه‌نی قه‌یرانی سووریا له یه‌ك ئاستدان و ته‌نیا به وتووێژ، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن. ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌و، وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی قه‌زافی له لیبیا، ناڕووخێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، وه‌زیری راگه‌یاندنی رژێمی سووریا، ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ گۆڤار و رۆژنامه‌یه‌كی میسری كردبێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی سووریا، سانا، ده‌ڵێت عیمران زه‌عبی، وه‌زیری راگه‌یاندنی سووریا گوتوویه‌تی، سه‌رۆكی رژێم ته‌نیا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی 9 كه‌سیی میدیاكانی میسر دیدارێكی دۆستانه‌ی بووه و بڕیار نه‌بووه وه‌ك دیمانه بڵاو بكرێته‌وه.