یەكیەتیی ئەورووپا داوا دەكات خۆپێشاندانەكانی دژبە فیلمە ئەمەریکاییەكە كۆتاییان پێ بهێندرێت

یەكیەتیی ئەورووپا داوا دەكات خۆپێشاندانەكانی دژبە فیلمە ئەمەریکاییەكە كۆتاییان پێ بهێندرێت
وڵاتانی ڕۆژاوا داوا دەكەن كە سنوورێك بۆ ئەو خۆپێشاندانانە دابنێرێت كە دژبە فیلمێكی خراپ وێناكردنی ئیسلام و پیرۆزییەكانێتی، چەندین وڵاتی عەرەبی و ئیسلامیی گرتووەتەوە و توندوتیژییان بە دوای خۆیدا هێناوە و كۆنسووڵخانە و دپیلۆماتكارە بیانییەكان بە تایبەت ئەمەریكاییەكانیان كردووەتە ئامانج.
یەكیەتیی ئەورووپا هاوكات داوا لە سەرۆكانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی دەكات كە داوای هەرچیی زووە دانبەخۆداگرتن و ئاشتی بكەن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتیی ئەورووپا، كاترین ئاشتون، لە بەیاننامەیكدا ڕایگەیاند \"داوا لە دەستەڵاتدارانی وڵاتانی پێوەنیدار دەكەم كە گەرەنتیی ئاساییشی نێردە دیپلۆماسییەكان بكەن و خێرایش پاسەوانیی دیپلۆماتكارەكان لەو وڵاتانەدا بكەن.\""
لە زۆریک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین کە بە هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانە و دیپلۆماتکارانی ئاەمەریکایی دەستی پێ کرد سەری هەڵداوە و بە هۆیەوە دیپلۆماتکار و فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکان و خەڵکیش بوونەتە قوربانی."
Top