باڵوێزی ئەمەریكا لە لیبیا بەهۆى هەڵمژینی دووكەڵەوە گیانى لەدەست داوە

باڵوێزی ئەمەریكا لە لیبیا بەهۆى هەڵمژینی دووكەڵەوە گیانى لەدەست داوە
12 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)ـ سەرچاوەیەكی نیوچە دووپاتكراو لە لیبیا بڵاوى كردەوە كە باڵوێزی ئەمەریكا لە لیبیا بەهۆى هەڵمژینی دووكەڵەوە گیانى لەدەست داوە. كەناڵی ئەلعەرەبییە گواستییەوە.

ئێوارەى دوێنێ شەپۆڵێكی ناڕەزایەتی بۆ سەر باڵوێزخانەكانى ئەمەریكا لە قاهیرە و بەنغازی بەهۆى بەرهەمهێنانى فیلمێك كە سووكایەتیی بەپێغەمبەر دەكا دەستی پێ كرد و تێیدا كونسڵگەى ئەمەریكا لە لیبیا هاتە سووتان و فەرمانبەرێكیشی كوژرا.

ئەمڕۆ پەیامنێری ئەو كەناڵە بەپشتبەستن بەسەرچاوەى نیوچە پشتڕاستكراو ئاماژەى كرد كە باڵوێزی ئەمەریكا لەو وڵاتە بەهۆى هەڵمژینی دووكەڵەوە خنكاوە.

دوێنێ وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا لەسەر زارى هیلارى كلینتۆن وەزیری دەرەوەى ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكدا سەركۆنەى ئەو هێرشانەى كرد.


-ئاكانیوز
Top