ئەمریكا لەبەر سەرقاڵی بە هەڵبژاردنەوە نایپەرژێتە سەر سووریا..
توێژەرێكی سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گوڵان: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ هەنگاوێكی دژی ئەسەد نەگرتووەتەبەر

ئەمریكا لەبەر سەرقاڵی بە هەڵبژاردنەوە نایپەرژێتە سەر سووریا.. <br /> توێژەرێكی سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گوڵان: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ هەنگاوێكی دژی ئەسەد نەگرتووەتەبەر
11 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- جۆدیس یاف رایگەیاند \"هیچ نیشانەیەك نییە كە دیاری بخات كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئارەزووی هەبێت بۆ گرتنەبەری رێگەچارە بۆ دۆخی ئێستای سووریا\"".

پرۆفیسۆر جودیس یاف، تۆژەری باڵای ئەمریكی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێدوانێكدا بۆ گوڵان گوتی \""هیچ نیشانەیەك نابینم لەوبارەیەی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئارەزووی هەبێت بۆ دەستێوەردان یان هەر شتێكی دیكە لە سوریا دژی ڕژێمی ئەسەد بیگرێتەبەر\"".

سەبارەت بە سیاسەتی وڵاتەكەی، خاتوو جودیس دوڵێ \""ئێمە ئەمڕۆ سەرقاڵی پرۆسەیەكی گەورەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنین، بۆیە هەتا هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا تەواو نەبن، بڕوا ناكەم لەسەر ئاستی ئیدارەی ئەمریكی هیچ بڕیارێك سەبارەت بە بارودۆخی سوریا بدرێت\"".

پرۆفیسۆر جودیس یاف، ئوستادی پێوەندییە نێودەوڵەتیەكان لەزانكۆی ئیللۆت و تۆژەری باڵای سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەنتەری نیشتمانی بۆ دیراساتی نیشتمانی.

تەواوی لێدوانەكەی گوڵان لەگەڵ خاتوو جودیس یاف لە راپۆرتی (لەسەر ئاستی سیاسیی ڕژێمی ئەسەد بوونی نەماوە) دەبینن كە لە ژمارە 895ی گۆڤاری گوڵان بڵاوكراوەتە"
Top