ئه‌حمه‌دی‌نژاد: دوژمن ناهێڵێت هه‌ور به‌ره‌و ئێران بێت
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌رۆككۆماری ئێران، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كاربه‌ده‌ستانی شاری گونبه‌د كاووس، گوتی دوژمن ئه‌و هه‌وره بارانییانه تێك ده‌دات كه به‌ره‌و ئێران دێن.
ئه‌حمه‌دی‌نژاد گوتی ئه‌مه به‌شێكه له شه‌ڕی دوژمنانی ئێران له دژی كۆماری ئیسلامی و حكوومه‌تی ئێران له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌رۆككۆماری ئێران، پێشتریش له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا گوتبووی، وڵاتانی ئه‌ورووپایی به به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت، هه‌وره‌كان له باران به‌تاڵ ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن هه‌وره بارانییه‌كان بگه‌نه وڵاتانی ناوچه‌كه و ئێران.
ئه‌حمه‌دی‌نژاد ئه‌وكات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له رێگای دادگاكانی ئێرانه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و پێش به‌م كاره‌ی دوژمانی ئێران ده‌گرن.
-PNA