ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یەکی سه‌ربازیی تورکیا، 25 کوژراوی لێکه‌وته‌وه
ته‌قینه‌وه‌که سەعات 6 و 15خولکی رۆژی رابردوو به کاتی تورکیا له به‌شێکی له کۆگای نارنجۆک ( رۆمانه) روویداوه.
هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که تا ئێستا دیار نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت ده‌ڵێن ده‌ستی خراپکارانه له ته‌قینه‌وه‌که‌دا نه‌بووه.
وه‌زیری ژینگه‌ی تورکیا، له چاوپێکه‌وتێکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، گوتی: ته‌قینه‌وه‌که به هۆی کرده‌وه‌ی تیرۆریستیانه رووی نه‌داوه و پارتی کرێکارانی تورکیاش ده‌ستی تێیدا نه‌بووه.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی حکومه‌ت، هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌که کرد، له‌م شوێنه نزیک نه‌به‌وه، چونکه نارنجۆکێکی زۆری نه‌ته‌قیوه فڕێدراونه‌ته ده‌روبه‌ر و فریاگوزارانی ئاگر کوژاندنه‌وه خه‌ریکی پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌یانن.
به پێی هه‌واڵێکی بی.بی.سی، کارمه‌ندانی ئاگر کوژاندنه‌وه تا به‌یانیی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)خه‌ریکی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که بوونه.
به‌هۆی به‌هێز بوونی ته‌قینه‌وه‌که، ناسینه‌وه‌ی خێرای ته‌رمی به‌شێک له قوربانیه‌کان نه‌کراوه و ته‌رمه‌کانیان بۆ تاقیکاریی دی، ئێن، ئه‌ی، به‌ره‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سه‌ربازی له ئه‌نکه‌ره گواستراونه‌ته‌وه.
-PNA