له‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌نراودا شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه‌ به‌غدا

له‌سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌نراودا شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتنه‌ به‌غدا
4 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی كه‌ له‌ فیل گرام و جۆن مه‌كین و جۆزیف لیبه‌رمان، پێكهاتبوو، له‌ سه‌ردانێكی پێشتر رانه‌گه‌یه‌نراودا گه‌یشتنه‌ پایته‌ختی عێراق.
ئه‌و شانده‌ هه‌ر به‌گه‌یشتنیان له‌ باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆشیار زێباری كۆبوونه‌وه‌.
پیشتر له‌ كۆتایی مانگی ئاب راوێژكاری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی رایگه‌یاند: شاندێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.
Top