سەرچاوەیەك: شیمانەى زۆر هەیە گفتوگۆى داهاتووى ئێران و 5+1 لە بەغدا ساز بكرێ

سەرچاوەیەك: شیمانەى زۆر هەیە گفتوگۆى داهاتووى ئێران و 5+1 لە بەغدا ساز بكرێ
باڵوێزى عێراق لە ئێران راى گەیاند، شیمانەى زۆر هەیە كۆبوونەوەى داهاتووى گرووپى 1+5 و ئێران لە بەغدا بەڕێوە بچێ.

محەمەد مەجید شێخ گوتى \"لە سەردانەكەى ئەم دوایییەى سەعید جەلیلى سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى تەناهیی نیشتمانیی ئێران بۆ عێراق لەبارەى كۆبوونەوەى گرووپى 1+5 و ئێران گفتوگۆ كراوە\""، ئاژانسى دەنگوباسى (ئیرنا)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.

زیاتر راى گەیاند \""لە یەكەم كۆبوونەوەدا كە لە عێراق بەڕێوە چوو، حكوومەتى عێراق ئامادەییی خۆى بۆ مێواندارى كۆبوونەوەكانى تریش دەربڕى\"".

باڵوێزى عێراق لە ئێران گوتى \""بەغدا لە كاتى كۆبوونەوەكەى پێشوو هەوڵێكى زۆرى دا بۆ ئەوەى گفتوگۆكان ئەنجامى باشیان لێ بكەوێتەوە، بەڵام وڵات هەبووە نەیاندەویست ئەو كۆبوونەوانە ئەنجامى باشیان لێ بكەوێتەوە\"".

ئەمەریكا و وڵاتانى ئەوروپایی لە بەرنامەى ناوكەییی ئێران بەگومانن و تا ئێستە چەندان گەمارۆ دژى ئەو وڵاتە دەركراوە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانە بە پاش دەداتەوە و بەردەوام دووپات لە ئاشتیخوازیى بەرنامەى ناوكەییی خۆى دەكاتەوە.

گفتوگۆكانى نێوان گرووپى 1+5 و ئێران لەبارەى بەرنامەى ناوكەیی ئەو وڵاتە لە ساڵانى رابردوو هیچ ئەنجامێكیان لێ نەكەوتەوە و تا ئێستە چەندان كۆبوونەوە لە رووسیا، توركیا و عێراق هاتووەتە سازكردن.
















ئاكانیوز"
Top