چەکدارانی لیبیا ھاوکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن

چەکدارانی لیبیا ھاوکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن
بەشێک لەو چەکدارانەی لیبیا کە بەشدار بوون لە رووخاندنی رژێمی قەزافی , ئێستا چوونەتە پاڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن لە بەرنگاربوونەوەی ھێزەکانی ئەسەد.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز, ئەم چەکدارانە وەک خۆ بەخشێک لە پێناو سەرکەوتنی شۆڕشی گەلی سوریا یارمەتی لە بواری گەیاندن و راھێنان پێشکەش بە چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد دەکەن.
لەمبارەیەوەش یەکێک لە چەکدارە لیبیەکان دەڵێت: ھەستم بەسەر سوڕمان کرد کاتێک بینیم حاڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەوپەڕی خراپی دایە و جگە لە ھەندێک چەکی سووک ھیچ جۆرە چەکێکی دیکەیان شک نەدەبرد.
وتیشی: دوای گەیشتنمان دەستمانکرد بە دامەزارندنی بنکەی راھێنان بۆ ئەوەی چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد شارەزایی زیاتر پەیدا بکەن و بتوانن رووبەرووی سوپای ئەسەد ببنەوە .
لەدوای گەیشتنی ئەم پۆلە چەکدارە بۆ سوریا , گۆڕانکاریەکی تەواو لە ریزەکانی سوپای سوریا ئازاد روویدا و ئێستا توانای بەرەنگاربوونەوەیان بەھێزبووە و جگە لە چەکی سووک ئێستا چەکی قوریسیشیان ھەیە.
Top