جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: کورد لۆژیکییانە مامەڵە دەکات
د. ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقیایی رایگەیاند \"شتێک بەناوی کێشەی کورد لە سووریا بوونی نییە. من که شاره‌زاییم له مه‌سه‌له‌ی کورد و کاروباری سووریادا هه‌یه، له‌و بڕوایه‌دام که کورد له سووریا هه‌ڵوێستێکی لۆژیکی له به‌رانبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته نواندووه و هه‌موو کات هه‌وڵیانداوه بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا\"".
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند \""هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت له پێناوی فیتنه و ناکۆکی ئیتنیکیدا کوردی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) به کار بێنن بەڵام دڵنیاین له‌وه‌یکه به‌و لێهاتووییه‌ی که کورد له ناوچه‌دا هه‌یه‌تی و به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که له کوردستانی عێراق (باشووری کوردستان) بینیمان؛ له سووریاش به لێهاتوویی و هۆشیاری ئه‌م قۆناغه به شێوه‌یه‌کی گونجاو تێده‌په‌ڕێندرێت.\""
رۆژی یەک شەممەش، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، وەزیر دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت به کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان گوتی \""کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا رۆڵێکی گرنگی بینیوە\"".
وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاماژەدان به رۆڵی ستراتیژیکی ناوچەکە و بوونی نەتەوە و ئایینی جیاواز لە سووریا رایگەیاند \'\'کورده‌کان به‌شێک له گه‌لی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن و ده‌وری گرنگیان هه‌یه له گۆڕانکارییه‌کاندا بەڵام هیچ که‌مینه‌یه‌ک نابێ له بارودۆخی ئێستادا بیر له‌وه بکاته‌وه که هه‌لێک ڕه‌خساوه و هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه بدات و سیاسه‌تێک بگرنه پێش که ببێته هۆی هاتنه‌ئارای ته‌نگژه و کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌تر بکات.\""
عەلی ئەکبەر ساڵحی داوای لە هەموو پێکهاتەکانی سووریاش کرد بەیەکەوە کار بۆ بەرژەوەندی گشتی سووریا بکەن و واز لە بەرژەوەندییە تاکەکەسی و حیزبی و ناوچەییەکان بێنن.
لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ دووشەممە، رامین مێهمانپەرەست، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی بلونت ئارنج، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای ره‌تكرده‌وه كه گوایه چه‌كدارانی PKK خاكی ئێران به‌كاردێنن بۆ هاتنه نێو توركیاوه. هاوكات هۆشداری دایه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش كه ئه‌وجۆرە تۆمه‌تانه، كێشه نێوخۆییەکانی توركیا چاره‌سه‌ر ناكات.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگەیاندبوو \""زانیاری ته‌واویان لایه كه PKK له‌نێو خاكی ئێرانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته نێو خاكی توركیاوه\"".
له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی توركیاوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ \""ئێمه هاوكاری هیچ لایه‌كمان نه‌داوه و راسته ئێمه و توركیا بۆچوونی جیاوازمان له‌سه‌ر كێشه‌ی سووریا هه‌یه، به‌ڵام نابێت لێدوانی توند به‌رامبه‌ر یه‌كتر بده‌ین\"".
ئێران تاکە هاوپەیمانی سووریا لە ناوچەدایە و لە دەستپێکی شۆڕشی خەڵکی سووریا بەدژی رژێمی ئەو وڵاتە، ئێران پاڵپشتی لە رژێمەکەی ئەسەد کردووە.
رووداو"