سووریا له ئه‌ندامیه‌تی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، هه‌ڵپه‌سێردرا
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی، دوێنێ له سعوودیه كۆبوونه‌وه و سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی ئێران، كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامیه‌تی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له رێكخراوه‌كه‌دا.
په‌سندكراوی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی رێكخراوه‌كه، ده‌خرێته ناو پێشنووسی بڕیارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی.
كۆماری ئیسلامیی ئێران، دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره راگه‌یاندووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی دژی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامیه‌تیی هه‌ر وڵاتێك ده‌وه‌ستنه‌وه له رێكخراوه‌كه‌دا.