توركیا، تانك و مووشەكی زیاتر ڕەوانەی سنووری سووریا دەكات

توركیا، تانك و مووشەكی زیاتر ڕەوانەی سنووری سووریا دەكات
تا دێت توركیا هێز و پێدوایستیی سەربازیی زیاتر ڕەوانەی سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ سووریا دەكات و لە نوێترێن هەنگاویشیدا چەكی قورسی لە لیوای 5ـی پارێزگای غازی عەنتابەوە ڕەوانەی پارێزگای كیلیس كە دەكەوێتە سەر سنوور لەگەڵ سووریا دەکات.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی ئاژانسی هەوالی ئانادۆڵ، ئەو كاروانەی بارهەڵگرەكانی توركیا تانك، زریپۆش و كاتیوشای لەخۆ گرتووە و لە پارێزگای كیلیس كە دەكەوێتە سەر سنووری سووریا، جێگیر دەكرێن.
Top