له ئیسرایل، دژی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، خۆپیشاندان كرا
شه‌وی رابردوو، به سه‌دان هاووڵاتیی ئیسرایل له ته‌لئه‌بیبی پایته‌خت، له دژی هێرشی ئیسرایل بۆ سه‌ر ئێران، خۆپیشاندانێكیان وه‌ڕێ خست و تیایدا دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕ ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌رانی ئیسرایلی، له به‌رده‌م ماڵی ئیهود باراك، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرایل كۆبوونه‌وه و داوایان له حكوومه‌ت كرد واز له سیاسه‌تی شه‌ڕ له دژی ئێران بهێنن و خوازیاری ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی ئیسرایل بوون.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن، شه‌پۆلی نوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیسرایل له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران له میدیاكاندا، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی هاووڵاتییانی ئیسرایلی.
زۆربه‌ی میدیاكانی ئیسرایل له‌و بڕوایه‌دان كه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێرشی یه‌كلایه‌نه‌ی ئیسرایل بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، حكوومه‌تی ئیسرایل له‌وانه‌یه له داهاتووی زۆر نزیكدا هێرش بكاته سه‌ر ئێران.