ئێران نوێژی جه‌ژن له‌موسڵمانانی سوننه قه‌ده‌غه‌ده‌كات
ماڵپه‌ڕی (ڕۆژهه‌ڵات تایمز) ئاشكرایكردووه، دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری موسڵمانانی سوننه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك موسڵمانی سوننه كه به‌شی هه‌ره زۆریان كورده‌كانی تارانن، كار بۆئه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی (فه‌ره‌حزاد، سادقیه، تاران پارس‌و جه‌وادیه)، چه‌ند شوێنێك به‌كرێ بگرن بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بۆ موسڵمانی سوننه مه‌زهه‌بی شاری تاران.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، كه ژماره‌یه‌ك خانوی گه‌وره به‌كرێگیراون بۆ نوێژكردنی موسڵمانانی سوننه له‌تاران، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شوێنانه به‌نهێنی به‌كرێگیراون.
له‌چه‌ند شه‌وی ڕابردووش‌دا، حكومه‌تی ئێران هۆشداریداوه‌ته چه‌ند كوردێكی دانیشتوی شاری تارانی پایته‌ختی ئێران، نابێت نوێژی ته‌راویح به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامبده‌ن.
له‌شاری تارانی پایته‌ختی ئێران زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی سوننه مه‌زهه‌ب ده‌ژین كه پێكهاتوون له(كورده‌كان‌و به‌لوچ)و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تر، وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوێكی ئیسلامی كوردیش له‌شاری تاران نوسینگه‌یان هه‌یه‌و به‌نهێنی كارده‌كه‌ن.