به‌رپرسێكی ئه‌منیی یه‌مه‌ن تیرۆركرا
تۆڕی هه‌واڵی CNNی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه، بۆمبێكی چێنراو له‌ناو ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی عه‌مید ڕوكن (عومه‌ر سالم بارشید) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆلیژی ئه‌ركان له‌ئه‌كادیمیای سه‌ربازی یه‌مه‌ن، له‌شاری حه‌زره‌مه‌وت ته‌قیه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا (بارشید) گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ماڵپه‌ڕی (موئته‌مه‌ر)، كرده‌وه تیرۆریه‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی قاعیده‌وه ئه‌نجامدراوه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ دوای ده‌ستگیركردنی حه‌وت ئه‌ندامی قاعیده له‌شاری ئابین ڕویداوه.