قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران له 250 که‌س تێپه‌ڕی و 1800 که‌س بریندارن
حه‌سه‌ن قه‌دومی، به ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی راگه‌یاند: بومه‌له‌رزه‌که که به پله‌ی 6.2 ریخته‌ر کاتژمێر 4 و 53 خوله‌کی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه پارێزگاکانی باکووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند و دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بوومه‌له‌رزه‌ی دووهه‌م جارێکی دیکه هه‌ر به‌م پله‌یه ناوچه‌که‌ی هه‌ژاندووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی زه‌ویناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران ده‌ڵێت: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزکه له نێوان سێ شارۆچکه‌ی \"ئه‌هه‌ر\""، \""وه‌رزقان\"" و \""هه‌ریس\""ی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات بووه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزیه پارێزگاکانی زه‌نجان، گیلان، ئه‌رده‌بیل و ناوچه‌ی موکریانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانییشی گرتووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی په‌یامنێر له تارانه‌وه، كاتژمێر 30/5 ئێواره‌ی دوێنی شەممە، پاش له‌رینه‌وه‌یه‌کیش شارەكانی ورمێ، بۆكان، مەهاباد، پیرانشار و شنۆ لە بەشی باشووری پارێزگای ورمێ لە ناوچەی موكریان دوو جار له‌راندووه‌ته‌وه.
به پێی راگه‌یاندراوی ده‌مه‌رزراوه‌ی جیۆفیزیای زانستگای تاران تا ئێستا ده‌یان له‌رینه‌وه‌ی دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌یه له ناوچه‌که‌دا تۆمار کراون.
به‌رپرسی به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌کانی ئێرانیش به ئاژانسی فارس نیوزی راگه‌یاند: بریندارانی بوومه‌له‌رزکه ره‌وانه‌ی 28 نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌کانی ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، ورمێ، خۆی، نه‌غه‌ده، مه‌هاباد، سه‌ڵماس، میاندواو و پوڵده‌شت کراون.
ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات ناوه‌نده‌که‌ی شاری ته‌ورێزه و که‌و‌تووه‌ته باکوری رۆژئاوای ئێران و له‌نێوان پارێزگاکانی گیلان، زه‌نجان، کوردستان، ورمێ و ئه‌رده‌بیل هه‌ڵکه‌وتووه."