جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا: توركیا هەرچی پێویست بێت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران دەیكات

جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا: توركیا هەرچی پێویست بێت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران دەیكات
-پێنجشەممەی رابردوو حكوومەتی توركیا لە زاری جێگری سەرۆكوەزیران، بولانت ئارێنجەوە لەو هەڵوێستەی ئێران دژبە وڵاتەكەی نیگەرانیی دەربڕی و ڕایگەیاند كە هەرچی پێویست بێت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران دەیكات.
سەرچاوەیەك دوێنێ هەینی بە \"تودەی زەمان\""ـی توركیایی ڕاگەیاندووە كە بولانت ئارێنج لە كاتی بەربانگدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، كە توركیا لە هەڵوێستی ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر توركیا كە پێوەندییان تەنیا بە دۆخی ئێستای سووریاوە نییە، نیگەرانە. ئارێنج دەڵێت \""كاتێك كە باسی ئەو هەڵوێستانەی ئێران دەكەین كە پێی نیگەران بووین تەنیا پێوەندی بە دۆخی سووریاوە نییە. توركیایش بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ ئێران هەنگاوی پێویست دەگرێتە بەر.\""
ئەو هەروەها گوتی ئەو هەڵمەتەی كە ئێستا لە باشووری توركیا بەرپا بووە دەستی ئێرانی لە پشتە. \""ئێمە زانیاریمان پێ گەییشتووە كە پەكەكە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن. بۆ ئەو مەبەستەیش لە كەمپی شەهیدانی ئێران بە درێژایی سنووری نێوانیان و تاكو ناوچەی هەركووك لە باكووری عێراق نیشتەجێ كراون.\"""
Top