کلینتۆن بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسی سووریا گەیشتە تورکیا

کلینتۆن بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسی سووریا گەیشتە تورکیا
ئەمرۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هیلاری کلینتۆن، بۆ گفتوگۆ لەبارەی تەنگژەی سووریاوە گەیشتە تورکیا. بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، کلینتۆن لەو سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسانی باڵای تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکەوێت.

چاوەروان دەکرێت لەو گفتوگۆیانەدا، رەوتی سەرەتایی گواستنەوەی دەستەڵات لە کاتی رووخانی بەشار ئەسەددا، باسی لێوە بکرێ.
بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا گوتوویانە: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەیەوێ بزانێ کە بەرپرسانی تورکیا لە بەرانبەر دۆخی سووریا چ نیگەرانییەکیان هەیە.
هەروەها چاوەەروان دەکرێ لەو سەردانەدا هاوکاریی تایبەت مرۆییانە لە لایەن ئەمەریکاوە بۆ کەسانێک کە لە دەست توندوتیژییەکانی سووریا هەڵاتوون، رابگەیەندرێ.
بە گویرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی راپەرینەکانی سووریا تا ئێستا ژمارەی ئاوارەکان لە تورکیا گەیشتووەتە ٥٠ هەزار ئاوارە، کە رۆژانە ئەو ئامارە لە زیادبووندایە.
Top