ئۆپۆزسیۆن ره‌تیكرده‌وه، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، شاری حه‌ڵه‌بیان گرتبێت
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به میدیاكانیان راگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژه ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین له باكووری حه‌ڵه‌ب، كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی قورسی تانك و تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام هێزه‌كانی رژێم نه‌یانتوانیوه بگه‌نه شاره‌كه.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی رژێمی سووریایان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن هێزه‌كانی رژێمی به‌عسی سووریا هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ناو شاری حه‌ڵه‌ب و رووبه‌ڕووی به‌رگریی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بوونه‌ته‌وه.
دوێنێ ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی سووریا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د توانیویانه ناو شاری حه‌ڵه‌ب كۆنترۆڵ بكه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی ئۆپۆزسیۆن بكوژن.