توركیا 55 ئەفسەر بە تۆمەتی پلانگێڕى خانەنشین ده‌كات

توركیا 55 ئەفسەر بە تۆمەتی پلانگێڕى خانەنشین ده‌كات
سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك ئەفسەری پلەبەرزی هێزەكانی وشكانی و دەریایی خانەنشین كرد، كە پێشتر بە تۆمەتی پیلانگێڕان لە دژی حكومەت دەستبەسەری كردبوون.

سەرۆكی ئەركانی گشتی سوپای توركیا رایگەیاند \"لەدوای كۆبوونەوە 4 رۆژییەكەی ئەنجوومەنی باڵای سەربازی، عەبدوڵڵا گویل، سەرۆك كۆماری توركیا ئیمزای لەسەر خانەنشینكردنی 55 ئەفسەری پلەبەرز كردووە، بەتۆمەتی پیلانگێڕان بۆ كودەتای سەربازی\"".

رۆژنامەی حوریەتی توركی رایگەیاند \""لەنێوان ئەو 55 ئەفسەرەی كە بڕیاری خانەنشینكردنیان لەسەر دراوە، 40 ئەفسەریان پێشتر بەتۆمەتی پیلانگێڕان بەندكرابوون\"".

دادگای ئەرگەنكۆن كە تایبەت بوو بەو سەدەها سەربازەی كە بەنیازی كودەتای سەربازی بوون لەدژی حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك وەزیرانی توركیا، ئەم 55 ئەفسەرەی كە دوێنێ سەرۆكی توركیا ئیمزای لەسەر خانەنشینكردنیان كرد، بەشێكن لەو تاوانبارانەی دەستیان لەو پیلانگێڕانەی ئەرگەنكۆن هه‌بووه‌.

ئەو بڕیارە گۆڕانكاری بنەڕەتی لە ئەنجوومەنی سەربازی توركیادا دەكات، ئێستا دەتوانێ سەرۆك وەزیران باڵادەستی خۆی بەسەر سوپادا بەشێوەیەكی فراوانتر بسەپێنێت، بەڵام توێژەران گومان دەكەن كە توركیا بتوانێت هێزە بەرگریەكانی پتەوبكات، چونكە گرنگترین سەربازە پلەبەرز‌و خاوەن ئەزموونەكان ئێستا لە زینداندان."
Top