48 ئێرانى له دیمهشق دهستگیر دهكرێن
بەگوێرەی هەواڵەکانی کەناڵی ئەلعەرەبییەو ئەو وێنانەی بڵاویکردوونەتەوە، 48 ئێرانی لە دیمەشق رفێنراون، سەربازێک کە جلکی شۆڕشگێرانی سووریای لەبەردایە دهڵێت \"بەشێک لەوانەی کە دەستگیرکراون ئەفسەری سوپای ئێرانین و لە بەرگی تەوافکەردا خۆیان شاردووهتەوە\"".
دەوڵەتی ئێران و راگەیاندنی سووریا بڵاویانکردەوە كه \""48 تەوافکەری ئێرانی لە لایەن سەرهەڵداوانەوە رفێنراون\""، ئاماژهش بهوه دهكهن كه پێشتریش کاری لەم شێوەیە روویداوە لە سووریا \""ئێرانییەکان لە لایەن شۆڕشگێرانەوە دهرفێنرێن، كه ساڵانە ژمارەیەکی زۆر ئێرانی بۆ سەردانی شوێنە ئاینییەکان سەردانی سووریا و عێراق دەکەن\"".
چاودێران گومانی ئەوەیان هەیە کە رووداوەکانی لیبیا لە سووریا دووبارە بکرێنەوە و \""سەرهەڵداوان بە بیانووی تەمبێ کردنی کەسانی سەر بە رژێمى سووریا خەڵکانی بێتاوان بکەنە ئامانجی خۆیان\"".
عەبدولمەجید كانجۆ، بەرپرسێكی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق رایگهیاندبوو \""48 سەردانكەری ئێرانی لە پایتەختی سووریا رفێنراون، لەوكاتهى لەناو پاسێكدا بەرەو فڕۆكەخانە رۆیشتوون، بەڵام هێشتا ئەو لایەنەی رفاندویانن دیارنییە و لێكۆڵینەوە دهكرێت بۆ زانیارى وهرگرتن لهسهر رووداوهكه\"".
شایەتحاڵێك بە ئاژانسی فارس نیوزى راگەیاندبوو \""چەند چەكدارێك گەشتوونەتە سەر ئەو پاسەی كە سەردانكەرە ئێرانییەكانی تێدابووە و رفاندوونی، كه پێشبینی دەكرێت چەكدارهكان لە سوپای سووریای ئازاد بن\"".
-رووداو"