شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژران
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (ئه‌كشام)ی توركی، پارێزگای هه‌كاری ڕایگه‌یاندووه، شه‌وی ڕابردوو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌سێ لاوه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی جه‌ندرمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان چوكورجه- هه‌كاری، به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان سه‌ربازانی توركیا‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا ڕوویداوه‌و له‌ئه‌نجامدا، شه‌ش سه‌رباز‌و دوو پاسه‌وانی ناوچه‌كه كوژراون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، هه‌ر له‌و شه‌ڕو پیكدادانه‌دا سێ گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ند سه‌ربازێكی توركیش بریندار بوون، شه‌ڕو پێكدادانی نێوان سه‌ربازانی توركیا‌و په‌كه‌كه‌ش له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامیی هه‌یه.