تانەر یڵدز: لەگەڵ حكوومەتى عێراقدا كێشەمان نییە

تانەر یڵدز: لەگەڵ حكوومەتى عێراقدا كێشەمان نییە
تانەر یڵدز وەزیرى وزە و سەرچاوە سروشتییەكانى توركیا سەبارەت بە لێدوانەكانى ئەم دوایییەى حكوومەتى عێراق لەبارەى سەردانەكەى ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە بۆ كەركووك كە ئاڵۆزى لێ كەوتەوە ڕاى گەیاند، لەگەڵ حكوومەتى عێراقدا هیچ كێشەیەكمان نییە، ئاژانسى \"ئەنادۆڵ\""ى توركى گواستییەوە.

بەپێى ئاژانسەكە یڵدز دوێنێ شەموو كە لەگەڵ سەعدوڵا ئەرگین وەزیرى دادى توركیا سەردانى پارێزگارى هەتایان كرد سەبارەت بە لێدوانەكانى ئەم دوایییەى حكوومەتى عێراق لەبارەى سەردانەكەى داود ئۆغڵو بۆ كەركووك كە ئاڵۆزى لێ كەوتەوە وەڵامى پرسیارى ڕۆژنامەوانانى دایەوە و گوتى لەگەڵ حكوومەتى عێراقدا هیچ كێشەیەكمان نییە.

لە وەلاَمى پرسیارى \""ئاخۆ ئاڵۆزییەكانى ئەم دوایییەى توركیا لەگەڵ حكوومەتى عێراق كاریگەرى دەكاتە سەر هاوردەكردنى نەوتى خاو لە باكورى عێراق /هەرێمى كوردستان/ لەلایەن توركیاوە؟\"" یڵدز ڕاى ئاماژەى دا، بێگومان توركیا دەوڵەتێكە پابەندە بەیاسا و كارەكانى خۆى بەڕەچاوكردنى یاسا ناودەوڵەتى و یاساكانى خۆى بەڕێوە دەبا.

زیاتر گوتى، لەگەڵ وڵاتێكى دۆست و براى وەك حكوومەتى فیدراڵى عێراق هیچ كێشەیەكمان نییە، لەبەر ئەوەى هەر ڕێككەوتنێك كە لەگەڵ حكوومەتى هەرێمى كوردستان ئەنجامى دەدەین و هەر كارێك كە لەلایەن كەرتى تایبەتەوە ئەنجام دەدرێ و داهاتەكانى نەوتى خاو ناخرێتە شوێنێك لە دەرەوەى حكوومەتى عێراق و شتێكى وا جێگەى باس نییە.

یڵدز جەختى كردەوە، سەرجەم داهاتەكان بەگوێرەى دەستوورى عێراق دابەش دەكرێن و ئەمە كارى توركیا نییە، بگرە كارى حكوومەتى عێراقە. ئێمە دەستوەرنادەینە هیچ كاروبارێكى ناوەخۆى ئەو وڵاتە.

ئێوارەى چوارشەمى ڕابردوو ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى توركیا بەسەرۆكایەتیی شاندێكى باڵاى حكوومەتى ئەو وڵاتە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ گەورە بەرپرسانى هەرێم چەندان دیدار و كۆبوونەوەى ساز كرد، ڕۆژى دواتر پێنجشەم سەردانى كەركوكى كرد و لەگەڵ پارێزگارى ئەو شارەكۆبووەوە.

حكوومەتى عێراق ناڕەزاییەكى توندى بەرامبەر سەردانەكەى داود ئۆغڵو بۆ كەركووك پێشان دا و بەپێشێلكارى سەروەریی نیشتمانى و بەزاندنى ئەركە دیپلۆماتییەكانى نێوان هەردوو وڵاتى ناو برد.














ئاكانیوز"
Top