سوپای سووریا، شاری دیمه‌شقی گرته‌وه
میدیاكانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رایانگه‌یاند، سوپای رژێم توانیویه‌تی هه‌موو ناوچه و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری دیمه‌شق كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵی بی بی سی، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن خۆیان پاشه‌كشه‌یان له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی پایته‌خت كردووه.
هه‌روه‌ها له شاری حه‌ڵه‌ب، تۆپباران و هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شار به‌رده‌وام بووه و سه‌رچاوه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن سوپای رژێمی سووریا خۆی بۆ هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر شاری حه‌ڵه‌ب ئاماده كردووه.