ژه‌نه‌ڕاڵه گیراوه‌كانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن له توركیا، خانه‌نشین كران
ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازیی توركیا، ئه‌مڕۆ له بڕیارێكدا رایگه‌یاند 56 ژه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی سوپای توركیا، به‌ر له واده‌ی ته‌واو بوونی خزمه‌ته‌كه‌یان له سوپا، له سه‌ره‌تای مانگی سیپته‌مبری ئه‌مساڵه‌وه، خانه‌نشین ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕی سوپای توركیا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، فه‌رمانده‌یه‌كی ده‌ریایی به‌هۆی ته‌مه‌ن و 55 ژه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی دیكه، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌ركی پێویست له ئاستی پله‌كانیاندا، خانه‌نشین ده‌كرێن.
40 كه‌س له‌و ژه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رماندانه، له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی دۆسییه‌ی ناسراو به ئه‌رگه‌نه‌كۆن، هه‌تا ئێستا له زیندان ده‌ستبه‌سه‌رن. ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌وه تۆمه‌بار كراون كه هه‌وڵیاندابوو كووده‌تایه‌كی سه‌ربازی له دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بكه‌ن.