سوپای ئازادی سوریا: له‌حه‌له‌ب نه‌كشاوینه‌ته‌وه
شایه‌تحاڵێكیش له‌شاری حه‌له‌ب بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی یه‌ك‌و دووی ناوخۆیی سوریا له‌شاری حه‌له‌ب ڕاوه‌ستاوه.
(ڤیان محه‌مه‌د) ڕۆژنامه‌نوس بهNNA ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو پێكدادانێكی قورس له‌شاری حه‌له‌ب‌و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڕه‌كی (سه‌ڵاحه‌دین)و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا ڕویداوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ده‌نگی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای سوریا، له‌ئاسمانی حه‌له‌بدا بیستراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌قید (ڕیاز ئه‌سعه‌د) فه‌رمانده‌یی سوپای ئازادی سوریا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هێزه‌كانیان له‌حه‌له‌ب پاشه‌كشه‌یانكردوه به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان.
ئه‌و پێكدادانه له‌كاتێكداییه، دوێنی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به‌پشتگیرییكردن له‌پرۆژه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) سه‌رۆك كۆماری سوریا، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن (133) ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سه‌ندكراو، (12) ده‌وڵه‌تیش ڕه‌تیانكرده‌وه، (31) وڵاتیش ڕێگه‌یان پێنه‌درا ده‌نگبده‌ن.
لیژنه‌ی هه‌مه‌هانگی سوریاش ژماره‌ی كوژراوانی شه‌وی ڕابردووی له‌سوریا بڵاوكرده‌وه، كه ژماره‌یان گه‌یشتۆته (137) كوژراو.