سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، هێرشی كرده سه‌ر په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی له دیمه‌شق
كه‌ناڵی یۆرۆ نیوز له زمانی شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه ده‌ڵێت هێرشی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر كه‌مپی یه‌رمووك له شاری دیمه‌شق، له‌كاتێكدا روویداوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران له هاتوچۆدا بوون.
به‌رپرسانی سێ نه‌خۆشخانه‌ی نزیك شوێنی رووداوه‌كه ده‌ڵێن جیا له‌وه‌ی لانیكه‌م 20 كه‌س له‌و هێرشه‌دا كوژراون، زیاتر له 65 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و باری ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان، ناله‌باره.
له هێرشێكی دیكه‌ی هێزی ئاسمانیی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سنووری سووریا له‌گه‌ڵ ئوردن، لانیكه‌م 16 كه‌س له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كوژراون.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێن، له ماوه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆ، لانیكه‌م 80 كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای رژێم، له شاری حه‌ڵه‌ب كوژراون و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د خۆی بۆ هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دیكه بۆ سه‌ر شاری حه‌ڵه‌ب ئاماده كردووه.