یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته تاران
ئاژانسی هه‌واڵی (مهر)ی ئێران بڵاویكرده‌وه، (خالد چاوپوك) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتووه‌ته شاری تارانی پایته‌ختی ئێران، بڕیاریشه له‌گه‌ڵ (عه‌لی ئه‌كبر ساڵحی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه، بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به‌دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی ناوخۆی سوریا.
بڕیاره یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چاوی به (عه‌باس عێراقچی) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری ئاسیا‌و زه‌ریای هێمن بكه‌وێت.