له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیکه‌ی په‌نجا کتێب له تورکیا قه‌ده‌غه کراوه
کتێبه‌کانی نووسه‌رانی وه‌ک عیرفان بابائۆغڵوو، ئیسماعیل سایماز، ئیلهان تاشچی، ئه‌رتوگرول ماڤیئۆغڵوو و ئه‌حمه‌د شک، له‌ناو کتێبه کۆکراو یان قه‌ده‌غه کراودان و هه‌روه‌ها له‌ناو کتێبه‌کان، کتێبی \""رۆژه‌کانی ئیمراڵیی ئۆجه‌لان\""یشی تێدایه.
ئه‌م قه‌ده‌غه کردنانه ته‌نیا کتێبی نه‌گرتۆته‌وه و هه‌ندێک کاریکاتۆر به بیانووی \""پۆرنۆگرافی\""(جنسی) و \""ناوزڕاندن و بێ‌ڕێزی\"" قه‌ده‌غه کراون و دوای بڵاوکردنه‌وه‌یان کۆکراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له زانکۆی 19ی مایس، به‌هۆی \""پێشانگایه‌کی کتێب\""، 7قوتابی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه و له دادگاش هه‌ندێک کتێبی مارکسیی \""لێنین\"" وه‌ک به‌ڵگه‌ی تۆمه‌ت خرانه‌ڕوو.
په‌رله‌مانتارێکی پارتی \""کۆماری گه‌ل\"" سه‌باره‌ت به‌م قه‌ده‌غه کردنانه له په‌رله‌مان ئاشکرای کرد: له ساڵی 1952ـه‌وه تاکو ئێستا، 22هه‌زار و 601کتێب له تورکیا قه‌ده‌غه کراون.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی کورد له تورکیا \""شێخ‌مووس سه‌فه‌ر\"" له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: قه‌ده‌غه کردنی کتێب هێشتا به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵاتداران لێی بێ‌ده‌نگن.
سه‌فه‌ر داوای کرد که به‌هۆی ئازادیی راده‌ربڕین زه‌خت نه‌مێنێت و نووسین و تێڕوانینی ئازاد وه‌ک تۆمه‌ت ئه‌ژمار نه‌کرێت.
هه‌روه‌ها گوتی که ئه‌و وه‌ک نووسه‌رێک هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه نانێت و له نووسین و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
"