ئەحمەدی نەژاد بانگهێشتی محەمەد مورسی بۆ تاران کرد

ئەحمەدی نەژاد بانگهێشتی محەمەد مورسی بۆ تاران کرد
مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆ کۆماری ئێران، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد مورسی سەرۆکی میسر، پیرۆزبایی خۆی بە مورسی گوت و بانگهێشتی بۆ تاران کرد.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی رسمی میسر، مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە پێوەندییە تەلەفونییەکەی دوێنێ چوارشەممە بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی وڵاتانی بزووتنەوەی \"غیر متعهد\"" بۆ تارانی بانگهێشت کردوە.

پێدەچێ ئەم پێوەندییە تەلەفونییە، یەکەم گفتوگۆی هەر دوو سەرۆک کۆمار لە دوای سەرکەوتنی مورسی بێت.

میسر و ئێران لە دوای سەرکەوتنی شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئیران و واژۆی پەیمانی ئاشتی کەمپ دیڤید لە نێوان ئیسرائیل و میسر، پێوەندییەکی باشیان نەبووە.

"
Top