كۆی كەناڵە فەرمی و نافەرمییەكانی سووریا داخران

كۆی كەناڵە فەرمی و نافەرمییەكانی سووریا داخران
هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی مانگی دەستكردی \"نایلسات و عەرەبسات\""، لەسەر داوای كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب بریاری داخستنی كۆی كەناڵە تەلەڤزیۆنە ئاسمانییەكانی ڕژێمی ئەسەدیان دا.
بەپێی ئەو هەواڵەی كە ئاژانسی هەواڵی \""سانا\""ـی حكوومەتی سووریا بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ و لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی مانگی دەستكردی \""نایلسات و عەرەبسات\""ـەوە پەخشی تەلەڤزیۆنە سووریاییەكان ڕاگیراون.

سووریایش ئەم هەنگاوی داخستنی كەناڵەكانی بە دەستدرێژیی بۆ سەر ئازادیی ڕادەربڕی و مەترسییش بۆ سەر بەشەرییەت وەسف دەكات.

وەزیری دەرەوەی كوێت لە دۆحە ڕایگەیاند \""داواكەی كۆمەڵەی وڵاتانتی عەرەب لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی نایلسات و عەرەبسات، داخستنی كۆی كەناڵە ئاسمانییەكانی سووریایە، بە فەرمی و نافەرمییەكانیشییەوە.\"""
Top