ژماره‌ی هاوڵاتیانی سوری له توركیا گه‌یشته زیاتر له 24 هه‌زار كه‌س
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌یدا كه 396 په‌نابه‌ر له پارێزگای ئه‌دله‌ب, كه پێگه‌ی راپه‌رینه و 14 مانگه ناره‌زاییه‌كان دژی به‌شار ئه‌سه‌د له‌و شاره به‌رده‌وامه, هاتوونه‌ته هه‌رێمی هاتای توركی و ناوی خۆیان له گونده‌كانی كاوالجیك و كۆساكلی و بۆكۆلمیز تۆماركردووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه, چوار له‌و په‌نابه‌رانه به هۆی برینداربوونیان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له چوار وڵاتی دراوسێی ئه‌و وڵاته گه‌یشتۆته 73 هه‌زار كه‌س, كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاریان ده‌كه‌ن, بۆچوونه‌كانیش ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا به 500 هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.