ئەمەریكا پێگەى سەربازیی خۆى لە ئاسیا و زەریاى هێمن بەهێزتر دەكا

ئەمەریكا پێگەى سەربازیی خۆى لە ئاسیا و زەریاى هێمن بەهێزتر دەكا
لیۆن بانیتای وەزیرى بەرگریی ئەمەریكا رای گەیاند، پنتاگۆن لە پلانى دایە بڵاوكردنەوەى كەشتی سەربازییەكانى لە ناوچەى ئاسیا و زەریاى هێمن لە چەند ساڵى داهاتوودا زیاتر بكا.

بانیتا دوێنێ هەینى لە لوتكەى سەنگافور راى گەیاند، لە چوارچێوەى ستراتیجییەتیی نوێی ئەمەریكا بۆ فراونكردنى دەسەڵات لە ئاسیا، واشنتۆن لە پلانى دایە تا ساڵى 2020 نێزیكەى 60% كەشتی سەربازیی ئەمەریكایی لە ناوچەكە بگوازێتەوە ئاسیا و زەریاى هێمن.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریكا كە ئێستە بەگەشتێكى 7 رۆژى لە ئاسیایە گوتى، هەر لایەنێك پێی وابێ فرەوانبوونى هێزى ئەمەریكا لە ناوچەكە هەڕەشەیە بۆ سەر چین، لێكدانەوەیەكی هەڵەیە و دوورە لە راستییەوە، ئاماژەى دا بوونى ئەمەریكا لە ئاسیا لە بەرژەوەندیی چینە و تەناهیی ناوچەكە پارێزراو دەبێ. وارگەی ئەلیكترۆنی \"رووسیا تودەى\"" بڵاوى كردەوە.

بانیتا جەختى كردەوە كە بەشى زۆری بنئاولێدەر و كەشتی سەبازیی ئەمەریكایی لە زەریاى هێمن بڵاو دەكرێنەوە، ژمارەى كەشتیی سەربازییەكانى ئەمەریكا لە زەریاى هێمن ئێستە 285 كەشتییە كە 11 یان بۆ هەڵگرتنى باڵەفڕن."
Top