موبارەک و وەزیری ناوخۆ، تاهەتایە زیندانی دەکرێن

موبارەک و وەزیری ناوخۆ، تاهەتایە زیندانی دەکرێن
دادگای تاونەكانی میسر کە ئەم سەرلەبەیانییە لە قاهیرە بەڕێوە چوو، بڕیاری دا بە سزای زیندانی تاهەتایی بۆ موبارەك و ئەلعادلی و بە هۆیشییەوە نیگەرانیی لای ئامادەبووانی دادگاییكردنەکە دروست بوو.
ئەم پێشنیوەڕۆیە دادگای تاوانەكان لە قاهیرە بە مەبستی دەرچوواندنی حوكمی تاوانەكانیان، بڕیاری لەبارەی سەرۆكی پێشووی میسر، حوسنی موبارەك و وەزیری ناوخۆی پێشوو، حەبیب ئەلعادلی، بە زیندانیی تاهەتایی دەر کرد.

جێی ئاماژەیە کە بە هۆی بڕیارەکەی دادگاوە ئامادەبووانی نێو هۆڵی دادگاییکردنەکە نیگەرانییان دەربڕی و ثێکهەڵپژان. ئەوان داوا دەکەن کە دادگا سەرلەنوێ ڕێک بخرێتەوە، جونکە بڕیارەکەی دادپەروەرانە نییە.

هاوکات لەبارەی كوڕەكانی و ژمارەیەك لە هاوكارانی، كە بە تۆمەتی گەندەڵی و كوشتنی بەرهەڵستكارانیانەوە لە ساڵی ڕابردوودا تۆمەتبار کراون، دادگا بڕیاری بێتاوانیی بۆ دەرکردن.

لەو دادگاییكردنەدا بێجگە لە وەزیری ناوخۆ و كوڕەكانی 6 گەورەبەرپرسی دیكەیش لە ینَویاندا سەرۆكی ئەمنی مەركەزی و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی میسریشی تێدایە.

پێشتر ئەو تۆمەتبارانەیش ئەو تۆمەتانەیان ڕەت كردووەتەوە كە بەروڕووی لەداردانیان دەكاتەوە.
Top