ئەمڕۆ دوایین دانیشتنی دادگای حوسنی موباره‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت
ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی میسر رایگه‌یاندووه، ئاماده‌یه مافی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیی دوایین دانیشتنی دادگای سه‌رۆكی پێشووی میسر، به نرخی 7 هه‌تا 10 هه‌زار دۆلار، به میدیاكانی جیهان بفرۆشێته‌وه.
ئەمڕۆ دوایین دانیشتنی دادگای حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی میسر، له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌ی و سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی میسر، به تۆمه‌تی فه‌رماندان به كوشتنی خه‌ڵك و گه‌نده‌ڵیی دارایی، به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی میسر، راسته‌وخۆ ره‌وتی دادگایی كردنه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.