ئەمەریكا، هۆشداریی بە UN دەدات

ئەمەریكا، هۆشداریی بە UN دەدات
باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، سوزان ڕایس، گوتی ئەگەر بێت نەتەوە یەكگرتووەكان بە خێرایی بە گوشارخستنەسەر سووریا بەر بەو هەڵمەتەی 14 مانگە بەرانبەر بە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەكەی دەستی پێ كردووە ئەوا وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بژاردەیەكیان نییە جگە لە هەنگاونان لە دەرەوەی ڕێكخراوەكەوە.
ڕایس گوتی كە قەیرانی سووریا بە یەكێك لەم سێ شێوەیە كۆتایی دێت، یەكەمیان، گەر بێت و حكوومەتەكەی بەشار ئەسەد، پابەندی پلانی ئاشتییەكەی كۆفی ئەنان بێت كە خۆی لە شەش خاڵ پێك هاتووە، (وەستاندنی هێرشی سەربازی بۆ سەر شارەكانی سووریا، كێشانەوەی چەكی قورس و گەڕاندنەوەی هێزەكانی بۆ جێگەی شێشوویان و دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن)

بژاردەی دووەم، ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتییە گوشار بخاتە سەر دیمەشق تا سووریا بە پلانی ئەنانەوە پابەند بكات.

پێشبینیش ناكرێت هیچ یەك لەم بژاردانەیش بەجێ بهێنرێن چونكە دیمەشق ئامادەیی و پابەندبوونی نیشان نەداوە. زیاتر ڕوونی كردەوە كە پێشبینی ناكرێت ڕووسیایش هیچ جووڵەیەكی لە ئەنجوومەنی ئاساییشدا هەبێت و لە ڕێی سزاوە گوشاری زیاتر بخاتە سەر حكوومەتەكەی ئەسەد.

ڕایس زیاتر گوتی \"لە نائامادەیی ئەم دوو وێناكردنە، تاكە بریت مابێت خراپترین ویناكردنە.\""

باڵیۆزەكەی ئەمەریكا لە یو ئێن لەبارەی ئەو وێناكردنەوە گوتی \""توندوتیژی بەرز و بەرزتر دەبێتەوە و قەیرانیش بەربڵاوتر دەبێ. وڵاتانیش لە ناوچەكە تیوە دەگلێن. خەریكە قەیرانە بە ئاراستەی تایەفەگەریدا دەچێت و بەمەیبش قەیرانێكی گەورەتر كە نەتەنیا لە سووریا بەڵكە لە هەموو ناوچەكەدا دروست دەبێت.\""

بە گوتەی ئەو بەم شێوەیەیش پلانی ئەنان مردووە و توندوتیژی لە سووریا پەرە دەستێنێ و \""شەڕ بە وەكالەت دەست پێ دەكات و چەك لە هەموو لایەكەوە دێت.\"""
Top